یه‌كگرتوو كه‌سێكی دیكه له جێگه‌ی رێبوار تاڵه‌بانی ده‌ستنیشان ده‌كات
كه‌سێكی دیكه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستنیشان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، كه‌سێكی دیكه بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت، له جێگه‌ی رێبوار تاڵه‌بانی ده‌ست نیشان ده‌كات.
هادی عەلی, سەرۆكی ئەنجوومەنی كاروباری سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان, له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، به مه‌به‌ستی هاوكاریكردن له ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی شاری كه‌ركووك و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، "پێیان باشبووه" كه‌سێكی دیكه‌ی له جێگه‌ی رێبوار تاڵه‌بانی ده‌ستنیشان بكه‌ن.
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌ی هادی عه‌لی، كه میدیای فه‌رمی یه‌كگرتوو بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێبوار تاڵه‌بانی، ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه شاره‌كه، بۆیه "جوان حه‌سه‌ن" ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، له جێگه‌ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نه‌كه دیاری كراوه.
دواى راده‌ستكردنی شاری كه‌ركووك و خورماتوو له 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی ناو حزبێكی دیاریكراو، دۆخی كه‌ركووك تێكچووه و تا ئێستاش نه‌توانراوه ره‌وشی شاره‌كه جێگیر بكرێت.
پێشتریش رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاندبوو، مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه و ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك.
به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی شاره‌كه‌ش، له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر، تا ئێستا سه‌دان هاووڵاتی كورد له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شد له‌و شاره ده‌ستگیركراون، نزیكه‌ی 183 هه‌زار هاووڵاتی كوردی نیشته‌جێی ئه‌و ناوچانه، ئاواره بوونه.