قوتابیانی زانكۆی كه‌ركووك بایكۆتی ده‌وام ده‌كه‌ن
ھێزێكی زۆر ھێندراوەتە ناو حەرەمی زانكۆی كەركووك
K24 - ھەولێر
بڕیاره ئەمڕۆ قوتابیانی زانكۆی كه‌ركووك بایكۆتی خوێندن بكه‌ن و نه‌چنه هۆڵه‌كانی خوێندنەوە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕیاره ئەمڕۆ ئاهه‌نگێك به‌ناوی سه‌ركه‌وتن بۆ هێزه‌كانی عێراق له‌ناو زانكۆی كه‌ركووكدا سازبكرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، هێزێكی زۆری سه‌ربازی هێندراوەتە ناو حه‌ره‌می زانكۆی كه‌ركووك و ئاماده‌كاریان بۆ ئاهه‌نگەكە ده‌ستپێكردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كه‌ركووكه‌وه به كوردستان24 راگه‌یاند، مه‌به‌ست له هێنانی ئه‌و هێزه و ئاهه‌نگ گێڕان له‌ناو حه‌ره‌می زانكۆی كه‌ركووك، ته‌نیا بۆ دژایه‌تیكردنی قوتابییه كورده‌كانی ئه‌و زانكۆیه‌یه، له‌به‌رئه‌وه زۆربەی قوتابییانی زانكۆی كه‌ركووك، به تایبه‌تی قوتابییه كورده‌كان، ئەمڕۆ بایكۆتی ده‌وامی زانكۆ ده‌كه‌ن.