به فه‌رمی 3 یاریزان بۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌فریكا به‌ربژێر كران
زه‌حمه‌ته هیچ یاریزانێك بتوانێت محه‌مه‌د سه‌ڵاح بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه رابگرێت
.jpg)
به فه‌رمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌فریكا لیستی كۆتایی به‌ربژێره‌كانی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2017 راگه‌یاند كه له 3 یاریزان پێك دێن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 18دێسێمبه‌ری 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌فریكا به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی 3 یاریزانی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ به‌ربژێر كردووه كه پێكهاتوون له (محه‌مه‌د سه‌ڵاح) هێرشبه‌ری میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوول، سه‌یدۆ مانی یاریزانی سه‌نیگالی یانه‌ی لیڤه‌رپوول و ئۆبامیانگ هێرشبه‌ری گابۆنی یانه‌ی دۆرتمۆند.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌فریكا مانگی رابردوو 11 یاریزانی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه به‌ربژێر كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ژماره‌ی به‌ربژێره‌كانی بۆ 3 یاریزان كه‌م كرده‌وه، له نێویاندا ناوی ریاز محه‌ره‌ز هێرشبه‌ری جه‌زائیری یانه‌ی لێسته‌ر سیتی نابیندرێت كه ساڵی رابردوو به باشترین یاریزانی 2016ـی كیشوه‌ری ئه‌فریكا ده‌ستنیشان كرا.
