ئه‌مريكا: نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان دژى ئيسرائيله
ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به‌په‌له‌ى بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه بڕيارێك ئه‌نجامدا
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌رى ههميشهيى ئه‌مريكا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان نيكى هايلى، ره‌خنه‌ى توندى له كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان گرتووه و به دژايهتى ئيسرائيل تۆمه‌تبارى كرد.
ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به‌په‌له‌ى بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه بڕيارێك ئه‌نجامدا.
پرۆژه بڕياره‌كه تايبه‌ته به ئيدانه‌كردنى بڕيارى سه‌رۆكى ئه‌مريكا سه‌باره‌ت به پايته‌ختى ئيسرائيل.
نيكى هايلى نوێنه‌رى ههميشهيى ئه‌مريكا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ى له وڵاتانى جيهان كرد، ئه‌گه‌ر ده‌نگ له دژى ئه‌مريكا و ئيسرائيل بده‌ن.
هايلى گوتيشى: "ئه‌مريكا پێشبينى ناكات له لايه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه بكرێته ئامانج كه هاوكارييان ده‌كات".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌مريكا هه‌موو ناوى ئه‌و وڵاتانه تۆمار ده‌كات كه دژى ده‌وه‌ستنه‌وه و نه‌يارى بڕياره‌كه‌ى ئه‌مريكان له باره‌ى ئيسرائيله‌وه".
نيكى هايلى ئه‌وه‌شى گوت: "نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان دژى ئيسرائيله و ئه‌مريكا باڵيۆزخانه‌ى خۆى له ئيسرائيل ده‌گوازێته‌وه و هيچ بڕيارێكيش ناتوانێت رێى لێ بگرێت".
هايلى له به‌شێكى ديكه‌ى وته‌كانيدا، گوتى: "ئه‌مريكا زۆرترين هاوكارى و كۆمه‌كى بودجه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و دامه‌زراوه‌كانى ده‌كات و ئێمه ئه‌وه له پێناو سه‌رخستى به‌هاكانمان ده‌كه‌ين".
دواى گوێگرتنى له وتارى نوێنه‌رى ئيسرائيل، نيكى هايلى كۆبوونه‌وه‌ى به په‌له‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانى به‌جێهێشت و ئاماده نه‌بوو گوێ له نوێنه‌رى وڵاتانى ديكه بگرێت.