128 وڵات دژى بڕياره‌كه‌ى تره‌مپ و له به‌رژه‌وه‌ندى فه‌له‌ستين ده‌نگيان دا
ئه‌مريكا هه‌ڕه‌شه‌ى كردبوو
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مريكا له وڵاتان نه‌بوونه رێگر له سه‌ركه‌وتنى پشتيوانييهكان بۆ فه‌له‌ستين و به زۆرينه‌ى ره‌هاى 128 وڵات بڕياره‌كه‌ى تره‌مپ بۆ گۆڕينى ره‌وشى ياسايى شارى (قودس/ ئۆرشه‌ليم) ره‌تكرايه‌وه.
128 وڵات به ئه‌مريكا ده‌ڵێن نه‌خێر
له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى كۆمه‌ڵه‌ى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كاندا 128 وڵات به به‌ڵێ و 9 وڵات به نه‌خێر و 35 وڵاتيش ده‌نگيان نه‌دا، به‌و پڕۆژه‌يه‌ى كه ميسر گه‌ڵاڵه‌ى كردبوو له دژى بڕياره‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا.
كۆبوونه‌وه به په‌له‌كه‌ى ئه‌مڕۆى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر داواى توركيا و يه‌مه‌ن ئه‌نجامدرا.
كۆمه‌ڵه‌ى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له 193 وڵات پێكدێت.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه دواى ئه‌وه هات، كه ميسر پڕۆژه بڕيارێكى بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ى بڕياره‌كه‌ى تره‌مپ خستبووه به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، به كۆى ده‌نگى 14 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نه‌كه په‌سند كرا، به‌ڵام ئه‌مريكا ڤيتۆى له دژى به‌كارهێنا و پڕۆژه‌كه‌ى په‌كخست.
بڕياره‌كه‌ى تره‌مپ
تره‌مپ له 6ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2017، بڕياريدا باڵيۆزخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له تهلئهبيبهوه بگوازێته‌وه بۆ (ئۆرشه‌ليم/ قودس). ئه‌وه‌ش نيگه‌رانى و ناڕه‌زايه‌تى وڵاتانى ئيسلامى لێكهوتهوه و له ئاستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ره‌تكرايه‌وه.
ئه‌مريكا هه‌ڕه‌شه‌ى كرد
نوێنه‌رى ههميشهيى ئه‌مريكا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان نيكى هايلى، ره‌خنه‌ى توندى له كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان گرتووه و به دژايهتى ئيسرائيل تۆمه‌تبارى كرد.
هايلى گوتيشى: "ئه‌مريكا پێشبينى ناكات له لايه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه بكرێته ئامانج كه هاوكارييان ده‌كات".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌مريكا هه‌موو ناوى ئه‌و وڵاتانه تۆمار ده‌كات كه دژى ده‌وه‌ستنه‌وه و نه‌يارى بڕياره‌كه‌ى ئه‌مريكان له باره‌ى ئيسرائيله‌وه".
نيكى هايلى ئه‌وه‌شى گوت: "نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان دژى ئيسرائيله و ئه‌مريكا باڵيۆزخانه‌ى خۆى له ئيسرائيل ده‌گوازێته‌وه و هيچ بڕيارێكيش ناتوانێت رێى لێ بگرێت".
هايلى له به‌شێكى ديكه‌ى وته‌كانيدا، گوتى: "ئه‌مريكا زۆرترين هاوكارى و كۆمه‌كى بودجه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و دامه‌زراوه‌كانى ده‌كات و ئێمه ئه‌وه له پێناو سه‌رخستى به‌هاكانمان ده‌كه‌ين".
دواى گوێگرتنى له وتارى نوێنه‌رى ئيسرائيل، نيكى هايلى كۆبوونه‌وه‌ى به په‌له‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانى به‌جێهێشت و ئاماده نه‌بوو گوێ له نوێنه‌رى وڵاتانى ديكه بگرێت.
هه‌ڵوێستى ئه‌ردۆغان
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان په‌يامێكى ئاراسته‌ى سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ كرد و گوتى: "ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت ئيراده‌ى وڵاتان به دۆلار بكڕێت، ئيراده‌ى ئێمه قابيلى فرۆشتن نييه".
ئه‌ردۆغان له كۆشكى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار له ئه‌نقه‌ره وتارێكى پێشكه‌شكرد و تێيدا قسه‌ى له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى ئيداره‌ى ئه‌مريكا كرد، كه له وڵاتانى كردووه سه‌باره‌ت به بڕياره‌كه‌ى تره‌مپ له باره‌ى پايته‌ختى ئيسرائيله‌وه و تێيدا هاتبوو، هه‌ر وڵاتێك دژى ئيسرائيل و ئه‌مريكا ده‌نگ بدات ئه‌مريكا هاوكارييه‌كانى بۆى راده‌گرێت.
ئه‌ردۆغان له‌و باره‌يه‌وه گوتى: "ده‌ڵێن ئه‌مريكا لانكه‌ى ديموكراتييه. لانكه‌ى ديموكراتى به دواى كڕينى ئيراده به دۆلاردا له جيهان ده‌گه‌ڕێت".
ئه‌ردۆغان به ئاراسته‌ى تره‌مپ قسه‌يكرد و گوتى: "ناتوانن ئيراده‌ى ديموكراتيانه‌ى توركيا به دۆلاره‌كانتان بكڕن".
ئه‌ردۆغان هۆشداريشى دايه وڵاتانى جيهان و گوتى: "نه‌كه‌ن ئيرادهتان بفرۆشن و له پێناو ديموكراتيدا به چنگێ دۆلار تێبكۆشن".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌گه‌ر ده‌نگدانێكى ديموكراتى هاته‌ئاراوه، با هه‌مووان به ئيراده‌ى ئازادانهيان ده‌نگ بده‌ن، لێيان گه‌ڕێن. هه‌وڵى كڕينى ئيراده‌يان مه‌ده‌ن به دۆلاره‌كانتان".
ئه‌ردۆغان هيواشى خواست، ئه‌مڕۆ جيهان وانه‌يه‌ك به ئه‌مريكا دابدات و ئه‌وه‌ى به نيازه بۆى نه‌چێته سه‌ر.
ديپلۆماسيه‌تى ئه‌مريكا و ئيسرائيل
كه‌ناڵى 10ى ئيسرائيلى بڵاويكردووه‌ته‌وه، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل بنيامين ناتانياهۆ هه‌وڵێكى زۆرى داوه بۆ ئه‌وه‌ى چيك له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان دژى فه‌له‌ستين ده‌نگ بدات ياخود بێلايه‌ن بێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
ئه‌و كه‌ناڵه ئاشكرايكردووه، ناتانياهۆ تكاى له سه‌رۆك وه‌زيرانى چيك كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى رازى بكات لانيكه‌م ده‌نگ نه‌دات، بۆ ئه‌وه‌ى له مێژوودا تۆمار نه‌كرێت هه‌موو وڵاتانى يه‌كێتى ئه‌وروپا دژى بڕياره‌كه‌ى تره‌مپ و له به‌رژه‌وه‌ندى فه‌له‌ستين ده‌نگيان به بڕيارێك داوه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانى بێ ئاكام بوونه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ى بڕينى هاوكارييه‌كانى ئه‌مريكاى له‌و وڵاتانه كردووه، كه ده‌نگ له دژى بڕياره‌كه‌ى ده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به پايته‌ختى ئيسرائيل.
سه‌باره‌ت به‌و پرسه به‌رپرسى دۆسييه نێودهوڵهتييهكان له كه‌ناڵى ده‌يه‌مى ئيسرائيل رۆژنامه‌نووس براك رابيد رايگه‌ياند، هه‌ڕه‌شه‌كانى نووسينگهى سه‌رۆكى ئه‌مريكا و نوێنه‌ره‌كه‌ى له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كه له وڵاتانى جيهانيان كردووه، ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شه و فشارانه شكستيانهێناوه و ئه‌نجامى پێچه‌وانه‌يان لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
رابيد گوتيشى: "ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بوونه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى وڵاتانى يه‌كێتى ئه‌وروپا يه‌ك بێت دژى بڕياره‌كه‌ى تره‌مپ سه‌باره‌ت به پايته‌ختى ئيسرائيل".
كه‌ناڵه ئيسرائيلييهكه پێشبينى ئه‌وه‌شى كردووه، ديپلۆماسييه‌تى ئه‌مريكا و ئيسرائيل شكستبهێنێت له به‌رامبه‌ر وڵاتانى جيهاندا، چونكه هيچ وڵاتێك نه‌چووه‌ته ژێر بارى هه‌ڕه‌شه‌كانى تره‌مپه‌وه.
رابيد باسى له‌وه‌ش كرد، هه‌ڕه‌شه‌كانى تره‌مپ له‌و وڵاته هه‌ژارانه‌ى دژى بڕياره‌كه‌ى تره‌مپن و پشتيوانى له فه‌له‌ستين ده‌كه‌ن و سياسه‌تى ناتانياهۆ له زه‌وييه‌كانى فه‌له‌ستين هه‌موو جيهانيان دژى ئيسرائيل يهكخستووه.
كه‌ناڵه ئيسرائيلييهكه له باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانه‌وه رايگه‌ياندووه، "ئه‌و هه‌ڕه‌شانه خاڵين و هيچ به‌هايه‌كيان نييه، ئه‌وه‌تا ميسر و ئه‌رده‌ن ئه‌مڕۆ دژى بڕياره‌كه‌ى تره‌مپ ده‌نگده‌ده‌ن، ئايا تره‌مپ ده‌وێرێت سزاى ئابوورى به‌سه‌ر ميسر و ئه‌رده‌ندا بسه‌پێنێت؟".