سه‌ربه‌خۆيخوازه‌كانى كه‌ته‌لۆنيا له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌ماندا سه‌ركه‌وتن
زۆرينه‌ى ره‌هاى كورسييه‌كانى په‌رله‌مانيان بردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ى ئه‌نجامه به‌راييه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنيا، ده‌ركه‌وتووه سه‌ربه‌خۆيخوازه‌كانى هه‌رێمه‌كه زۆرينه‌ى ره‌هاى كورسييه‌كانى په‌رله‌مانيان بردووه‌ته‌وه.
سێ پارتى سه‌ربه‌خۆيخوازى هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنيا دواى جياكردنه‌وه‌ى له سه‌دا 84.3ى ده‌نگه‌كانى هه‌ڵبژاردن له كۆى 135 كورسى په‌رله‌مانيان توانيويانه 70 كورسى به‌ده‌ستبهێنن واته دوو كورسى زياتر له رێژه‌ى زۆرينه‌ى ره‌ها.
دوێنێ پێنجشه‌ممه 21ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2017 پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنياى ئيسپانيا به‌ڕێوه‌چوو.
له به‌رامبه‌ريشدا پارتى نه‌يارى سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمه‌كه (سيودادانوس) ته‌نيا 36 كورسى به‌ده‌ستهێناوه.
كه‌ته‌لۆنيا ده‌كه‌وێته باكوورى خۆرهه‌ڵاتى ئيسپانياوه و كارلس بودجمون، رێبه‌رى سه‌ربه‌خۆيخوازى هه‌رێمه‌كه كه ئێستا له برۆكسله ئاماده‌كارييه‌كانى ده‌ستپێكردووه بۆ رێبه‌رايه‌تيكردنى هه‌رێمه‌كه‌ى، دواى ئه‌وه‌ى له ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا ئيسپانيا حكومه‌تى خۆجێى كه‌ته‌لۆنياى هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
سه‌رچاوه: دوێتچه‌ڤێله‌ى ئه‌ڵمانى