ئوستراڵیا كۆتایی به هێرشه ئاسمانیه‌كانی له سووریا و عێراق ده‌هێنێت
ماوه‌ی 3 ساڵ ئوستراڵیا به‌شداری له هێرشه ئاسمانیه‌كان له عێراق و سووریادا كردووه
K24- هه‌ولێر:
مارێز باین وه‌زیری به‌رگری ئوستراڵیا جه‌ختی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی كۆتایی به هێرشه ئاسمانیه‌كانی له عێراق و سووریا ده‌هێنێت و راسته‌وخۆ ده‌ست به كشاندنه‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی دژی داعش ده‌كات، كه ماوه‌ی 3 ساڵه به‌شداری له هێرشه ئاسمانیه‌كان بۆ سه‌ر بنكه‌كانی رێكخراوی داعش له سووریا و عێراق ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی "وام"ی ئیماراتی، وه‌زیری به‌رگری ئوستراڵیا رایگه‌یاندووه، ئه‌و بڕیاره‌ی وڵاته‌كه‌ی دوای ئه‌وه هاتووه، كه به‌ر له‌ماوه‌یه‌ك عێراق سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به‌سه‌ر رێكخراوی داعش راگه‌یاندووه، هه‌وره‌ها به‌ر له بڕیاردانیان تاوتوێی ئه‌و بابه‌ته‌یان له‌گه‌ڵ عێراق و وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی دژی داعشدا كردووه.
مارێز باین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هێزه‌كانیان له ناوچه‌كه له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن و گوتی، 80 سه‌ربازیان له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه تایبتهكاندا له عێراق ده‌مێننه‌وه و به‌رده‌وامی به ئه‌ركه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، جه‌نه‌راڵ فیلس گیدنی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئه‌مڕۆ رایگه‌یاندووه، هێشتا شه‌ڕ له‌عێراق به‌كۆتا نه‌هاتووه و له 2%ی خاكی عێراق له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌و رێكخراوه‌یه و عێراق پێویستی به‌هاوكاری سه‌ربازی زیاتر هه‌یه، بۆ له‌ناوبردنی داعش به‌یه‌كجاری.