48 هه‌زار سه‌ربازی رووسیا بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌سه‌د له سووریا بوونه
به ژماره.. رووسيا به‌و قه‌باره سه‌ربازییه له سووریا بووه
K24 - هه‌ولێر:
سێرگی شۆیگۆ، وه‌زیری به‌رگری رووسیا چه‌ند ئامارێكی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له سووريا خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، له ماوه‌ی رابردوودا، 48 هه‌زار سه‌رباز له سووریا بوونه.
وه‌ك وه‌زیری به‌رگری رووسیا ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، هێزه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا له سووریا، له ماوه‌ی 5 ساڵی رابردوو، 80 مووچه‌كی كیشوه‌ربڕ، 9 ژێردهریايی سه‌ربازی, 55 فڕۆكه و 3237 تانك و زریپۆشی بۆ دابینكراوه.
له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی وڵات، به ئاماده‌بوونی ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا، شۆیگۆ روونی كرده‌وه، جگه له‌و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییانه، 150 كه‌شتی و به‌له‌می جه‌نگی، 13 سيسته‌می مووشه‌كی له جۆری "پاستیۆن" و چه‌ندین جۆری دیكه‌ی مووشه‌كی دژهئامانجی ده‌ریایی ته‌رخان كراوه.
شۆیگۆ گوتیشی: "سوپای رووسيا له سووریا، 12 سیسته‌می مووشه‌كی جۆری (یارس)ی كیشوه‌ربڕ، 12 كاروان فڕۆكه‌ی جه‌نگی سو 35 و 16 كاروان سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئێس 400یان هه‌یه".
وه‌زیری به‌رگری رووسیا ئاشكراشی كرد، سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا له‌سه‌ر خاكی سووریا له دژی تیرۆر جه‌نگاوه و ته‌نها له رێگه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانه‌وه، 1048 گوند و شارۆچكه‌ی له ده‌ست "تیرۆریستان" ده‌رهێناوه.
وه‌زیری به‌رگری رووسیا، هۆشداریش ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، سوپای وڵاته‌كه‌ی هی تاقیكردنه‌وه نییه.