چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له سنوور بڵاوده‌كرێنه‌وه
داعش هێشتا مه‌ترسییه

K24 - هه‌ولێر:
چەکدارانی حەشدی شەعبی لەسەر سنووری عێراق - سووریا بڵاوەیان پێدەکرێت.
قاسم موسڵح فەرماندە لە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەکدا رایگەیاند: "بۆ پاڵپشتیکردن لە هێزەکانی پاسەوانی سنوور و رێگریکردن لەو گروپانەی کە لە ناو خاکی سووریاوە لە سێ رۆژی رابردوودا تەقەیان لە هێزەکانی پاسەوانی کردووە، چەکدارانی حەشدی شەعبی لە سەر سنووری نێوان عێراق - سووری بڵاویان پێدەکرێت".
فەرماندەکەی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەم ناوچەیە لە پلانی هیزەکانیاندا نییە تێیدا جێگیر ببن، بەڵام بۆ پاڵپشتی لە هێزەکانی پاسەوانی سنوور هیزەکانیان جێگیر دەکەن.
هه‌ر چه‌نده ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا عێراق رایگه‌یاند سه‌رجه‌م ناوچه سنوورییه‌كانیان كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام چه‌كدارانی داعش وێنه و ڤیدیۆی زۆری چالاكییه‌كانیان له‌و سنوورانه بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و هێشتا مه‌ترسین بۆ سه‌ر ناوچه‌كه.