"فڕۆكه‌كان نه‌بوونایه هێزه‌كانی عێراق نه‌یانده‌توانی بجووڵێن"
فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی ناوه‌ندی ئه‌مریكا: عێراق به‌ته‌نها شه‌ڕی داعشی نه‌كردووه‌و هێشتا داعش كۆتایی نه‌هاتووه
K24 - هه‌ولیر:
جه‌نه‌راڵ، جیڤری هاریگن، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی ناوه‌ندی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "هێشتا فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا، له عێراق به‌دوای پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش ده‌گه‌ڕێن".
ئه‌و جه‌نه‌راڵه گوتوویه‌تی: "هێزه‌كانی عێراق باجێكی گرانیان بۆ رزگاركردنی وڵاته‌كه‌یان داوه، به‌ڵام ئه‌وان به‌ته‌نها نه‌بوون له جه‌نگی دژی داعشدا، هه‌ر هه‌نگاوێك ئه‌و هێزانه هه‌ڵیانگرتبێت، له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پاڵپشتی كراوه".
جیڤری هاریگن ده‌ڵێت: "ئه‌وكاته هێزه‌كانی عێراقی ده‌یانتوانی بجووڵێن كه فرۆكه‌كانی ئێمه به‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه بوون، ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌ش له ئاسمان نه‌بووایه، ئه‌وان ده‌وه‌ستان و پشوویان ده‌دا".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "رزگاركردنی عێراق، واتای كۆتاییهاتنی داعش نییه، هێزه ئاسمانییه‌كانی سه‌ر به هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و فڕۆكه عێراقییه‌كانیش هێشتا به به‌رده‌وامی له ئاسمان ده‌سوڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی راوی پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش بكه‌ن و دڵنیابن له‌وه‌ی ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه".
قسه‌كانی فه‌رمانده ئه‌مریكییه‌كه هاوكاتی لێدوانێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكایه كه رۆژی هه‌ینی رابردوو رایگه‌یاند "له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا دوو هێرشی ئاسمانیان ئه‌نجامداوه‌و یه‌كێكیان له نزیك به‌عاج یه‌كه‌یه‌كی ته‌كنیكی داعش كراوه‌ته ئامانج و دووه‌میشیان له نزیك شارۆچكه‌ی قائیم له سنووری سووریا بووه".