مهكگۆرك خهرجییهكانی ئهمریكا له جهنگی مووسڵ ئاشكرا دهكات
"لە دوای دەستبەکاربوونی ترەمپ تاوەکو ئێستا داعش 98%ی ئەو خاکەی لەدەستداوە"
K24 - ههولێر:
نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایگەیاند: " ئەمریکا لە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ بڕی2 ملیار و 200 ملیۆن دۆلاری خەرجکردووە".
برێت مەکگۆرك، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش ئاماژهی بهوهشكردووه كه "دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و عێراق لەسەر داواکاری راستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بووە.
گوتیشی، لە دوای دەستبەکاربوونی ترەمپ، وەکو سەرۆکی ئەمریکا، تاوەکو ئێستا داعش 98%ی ئەو خاکەی لەدەستداوە، کە پێشتر کۆنترۆڵیکردبوون، هەروەها 7 ملیۆن و 700 هەزار کەس لەژێر دەستی داعش رزگارکراون. راشیگەیاند، 2 ملیۆن و 700 هەزار ئاوارەی عێراقی گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و زێدی خۆیان.
ئاماژەی بەوەشدا، سەرەڕای ئەوەی 50 هەزار ئاوارەی سووری لە دەرەوەی ئەو وڵاتە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان لەنێوخۆدشدا 715 هەزار ئاوارەی چوونەتەوە ناوچەکانیان.