سەرکردەیەکی ئیسلامی عێراقی دەبێتە مەسیحی
ده‌ڵێت: خه‌ونم به خوا بینیوه
K24 - هه‌ولێر:
سەعد عورەیبی ئەبولعەبد, سەرکردەی هێزەکانی سەحوەی سوننی لە عێراق بووەتە مەسیحی, کە لە بنەماڵەیەکی موسڵمانی سووننه‌یه و لە بەغدا لە دایکبووە.
سه‌عد عوره‌یبی، له به‌رنامه‌ی "سؤال جرئ"ی كه‌ناڵی "الحیاة"ی مه‌غریبی به‌شداری كرد و چیرۆكی مهسیحيبوونى خۆی باس ده‌كات، كه پێشتر سه‌ركرده‌یه‌كی ئیسلامی عێراقی بووه و سه‌رپه‌رشتی دامه‌زراندنی هێزێی سه‌حوه‌ی كردووه، به‌ناوی فورسان رافیده‌ین، له ساڵی 2006-2007.
سه‌عد له خێزانێكی به‌ناوبانگ و پابه‌ند به ئایینیی ئیسلام له‌دایكبووه و خزمه‌تگوزار و بانگبێژی مزگه‌وت بووه.
به گوێره‌ی ئه‌و قسانه‌ی له به‌رنامه‌كه‌دا كردوویه‌تی، له‌خه‌ودا خوای بینیوه و هه‌ر له‌وێشدا به گوته‌ی ئه‌و خوا خاچ "صلیب"ێكی پێداوه و پێی گوتووه: "كوڕه‌كه‌م من گوێم له تۆ بوو و من هه‌م".
به‌رنامه‌ی "سؤال جریئ", "ره‌شید حه‌مامی" مه‌غریبی پێشكه‌شی ده‌كات، كه پێشتر موسڵمان بووه و ئێستا ئایینه‌كه‌ی خۆی گۆڕیوه بۆ مه‌سیحی و به‌رده‌وام له به‌رنامه‌كانی، به‌راوردی نێوان ئایینه‌كان ده‌كات.
.jpg)
.jpg)
.jpg)