ساڵح موسلیم: کۆبوونەوەی سۆچی بۆ چارەسەركردنی كێشەی كوردە
هاوسەرۆكی پێشووی په‌یه‌ده: كوردیش به‌ناوێكی دیكه به‌شداره

K24 - هه‌ولێر:
هاوسەرۆكی پێشووی پارتی یەكێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" ده‌ڵێت: "کۆنگرەی دیالۆگی نەتەوەیی بۆ سوریا" كە بڕیارە لە شاری سوچی روسیا بەڕێوەبچێت، "بۆ چارەسەركردنی كێشەی كوردە".
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فرات نیووزی سه‌ر به په‌كه‌كه، ساڵح موسلیم گوتوویه‌تی: "کۆبوونەوەی سۆچی بۆ چارەسەركردنی كێشەی كوردە لە سووریا، بۆیە پێویستە كورد لەو کۆبوونەوەیەدا ئامادەبن".
هاوسەرۆكی پێشووی پارتی یەكێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" ده‌ڵێت: له‌کۆبوونه‌وه‌ی سوچیدا "سیستەمی بەڕێوەبردنی سووریا و دەستووری نوێی ئه‌و وڵاته گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت".
موسلیم ئاماژەی بەوەشكردووه، پێشتر شاندێكی رووسیا سەردانی په‌یه‌ده‌ی کردووە و لەگەڵ هەموو پێكهاتەكانی ناو ناوچه‌ی فیدراڵی دیموكراتی باكووری سوریا بە كورد و عەرەب و سریانی کۆبوونەوەتەوە.
ساڵح موسلیم ئاشكرایكردووه " 140 كەس بەشداری كۆنگرەی سۆچی دەکەن و شاندەكە بە ناوی فیدراڵی باكوری سووریا بەشدار ده‌بن و رووسیاش نایەوێت کۆبوونەوەی سوچی بێئەنجام بێت".
قسه‌كانی هاوسەرۆكی پێشووی پارتی یەكێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" له كاتێكدایه، پێشتر راگه‌یه‌نرا كه په‌یه‌ده به‌شداریی كۆنگره‌ی سۆچی ناكات و كه‌سایه‌تی بێ لایه‌ن به‌شداریی ده‌كه‌ن.
بڕیارە لە كوتایی مانگی كانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو، کۆنگرەی دیالۆگی نەتەوەیی سوریا لە شاری سوچی روسیا بەڕێوەبچێت و رەوشی سیاسی داهاتووی سووریا بخرێته به‌رباس و گفتوگۆ.