نێیمار ھەرەشە لە ریال مەدرید دەکات

لێدوانه‌كانی ترس ده‌خاته‌ دڵی هانده‌رانی یانه‌ی ریال مه‌درید

ھێرشبەرەکەی به‌رازیل پێیوایە ڕووبەڕوونەوەی پاریس سانجێرمان و مێرێنگێ،  لە قۆناخی 16ـی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ھاوشێوەی یاریی کۆتاییە بۆ ئەوان و بە گرینگیەوە ھەمووان چاوەڕێی ئەو رۆژەن.

ئەمرۆ یەکشەمە 24 دیسێمبەری 2017، نێیماری ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان بۆ کەناڵی تەلەفزیۆنی" گلۆبۆ"ـی به‌رازیلی گوتی: ھەمووان چاوەڕێی ئەو یارییەن، چونکە یاریی کۆتاییە، کاتەکەش بەزووی تێدەپەرێ، ئێمە ئامادەین بۆ ئەونجامدانی یارییەکی گەورە و مێژووی  تا لە لە م قۆناخە براوەبین.

ئەستێرە برازیلیەکە ئاماژەی بەوه‌شدا، یارییەکە زۆر ئاڵۆز دەبێت، ده‌شڵێت: ئێمه‌ لە دژی تیپێک یاریی ده‌كه‌ین كه‌ ساڵانێکە راھاتوون لەسەر بردنەوەی ناسناوەکان، بەڵام ئێمە لە تواناماندا ھەیە، مێژوو بۆ خۆمان تۆمار بکەین و لێیان ببەینەوە، بۆ بردنەوەش ھەموو تواناکانی خۆمان بەگەڕ دەخەین.

ھاوینی رابردوو یانە پاریسیەکە، لە پێناو بردنەوەی چامپیۆنزلیگ, نێیماری بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ بردە ریزەکانی، دواتریش ھەر بۆ ھەمان مەبەست کێلیان مباپێی لە ریزەکانی مۆناکۆ بە بڕی 180 ملیۆن یۆرۆ گواستەوە، ئێستاش ھەموو ھەوڵێکیان بۆ بردنەوەی جامە دوو گوێ گەورەکەیە، بەڵام دەبێ بەربەستە گەورەکەی بەردەمیان لە قۆناخی شازدە ببڕن, کە ریال مەدریدی خاوەن 12 ناسناوە.

ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم