داهاتی 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك دیار نییە
داهاتی نه‌وتی كه‌ركووك هه‌ژمار ناكرێت
K24 - ھەولێر
مانگی رابردوو عێراق له فرۆشتنی نه‌وت زیاتر له 6 ملیار دۆلاری ده‌ستكه‌وتووه بێ ئه‌وه‌ی داهاتی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ به‌غدا گه‌ڕابێته‌وه.
عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاندووه، مانگی رابردوو عێراق زیاتر له 105 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كردووه و له‌و رێگه‌یه‌وه شه‌ش ملیار دۆلاری ده‌ستكه‌وتووه.
جیهاد ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، عێراق مانگی رابردوو هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی 57 دۆلار‌و 30 سەنت فرۆشتووه‌و 40 كۆمپانیای جیهانی نه‌وتی عێراقیان كڕیووه، ھەروەھا ته‌واوی نه‌وته‌كه‌ش له كێڵگه‌كانی باشوور‌و ناوه‌ڕاستی عێراق فرۆشراوه، هه‌نارده‌ی نه‌وتی كێڵگه‌كانی كه‌ركووك هه‌ژمار نه‌كراوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه عێراق به‌فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئێران ریككهوتووه، رۆژانه 30 بۆ 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك هه‌نارده‌ی ئێران بكات بێ ئه‌وه‌ی داهاته‌كه‌ی بۆ به‌غدا بگه‌ڕێته‌وه و له‌گه‌ڵ كۆی گشتی داهاتی نه‌وتی عێراق هه‌ژمار بكرێت.