مالیكی ھۆشداری دەدات
"عێراق بەرەو داهاتوویەکی مەترسیدار دەچێت"
K24 - ھەولێر
نووری مالیکی جێگری سەرۆك کۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، دواخستنی هەڵبژاردنەکان عێراق بەرەو داهاتوویەکی مەترسیدار دەبات.
مالیکی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە کە نابێت هەڵبژاردنەکانی عێراق دوابخرێن و هۆشداریشی دا لەوەی ئەگەر هەڵبژاردنەکان دوابخرێن ئەوا عێراق بەرەو داهاتوویەکی تاریك و مەترسیدار دەچێت.
بڕیارە رۆژی 12 ئایاری ساڵی 2018 هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەبچن، بەڵام تاوەکو ئێستا بودجە و یاسای تایبەت بە هەڵبژاردنەکان دەرنەکراون.