به‌غدا بۆری نوێ بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك راده‌كێشێت
وه‌زاره‌تی نه‌وت داوا له كۆمپانیا ناوخۆیی و جیهانییه‌كان ده‌كات به‌شداریی پرۆژه‌كه بكه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 23/12/2017 بڵاویكردووه‌ته‌وه، داوا له كۆمپانیا جیهانییه‌كانی بواری وه‌به‌رهێنان ده‌كات، به‌شداریی له پرۆژه‌ی راكێشانی بۆری نوێی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی كێڵگه‌كانی كه‌ركووك بۆ سنووری توركیا بكه‌ن.
عاسم جیهاد، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاندووه: "كۆمپانیای پرۆژه نه‌وتییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، داوا له كۆمپانیا ناوخۆیی و جیهانییه‌كان ده‌كات، به‌شداریی له جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا بكه‌ن".
گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌ڵێت: "بۆرییه‌كه به درێژایی 350 كیلۆمه‌تره و رۆژانه توانای ناردنه ده‌ره‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه، هه‌ر كۆمپانیایه‌كی جیهانیش پرۆژه‌كه‌ی بۆ ده‌ربچێت، پێویسته به‌شداریی به كۆمپانیایه‌كی ناوخۆیی بكات و به رێژه‌یه‌ك بێت كه له 25% كه‌متر نه‌بێت".
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، دوا كاتی پێشكه‌شكردنی داواكاریی و پێویستییه‌كانی بۆ كۆمپانیاكان دیاری كردووه كه رۆژی 24/1/2018 یه"
پرۆژه‌كه بۆ گۆڕینی ئاراسته‌ی ئه‌و بۆرییه نه‌وته ستراتیژییه‌یه كه پێش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه تێكبدرێت، نه‌وتی ده‌گواسته‌وه به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی.