ناوچه كوردستانییه‌كان و مووچه به‌غدا و هه‌ولێر كۆده‌كاته‌وه
راوێژكارێكی سه‌رۆككۆماری عێراق ورده‌كارییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
راوێژکارێکی سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆککۆمار سەرەتای گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا بۆ پرسی ناوچە جێناکۆکەکان و مووچەی فەرمانبەران دەبێت.
شیروان وائلی، راوێژکاری سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق لەچوارچێوەی دەستپێشخەرییەکەیدا نامەی ئاراستەی هەریەک لە حکومەتی عێراق، هەرێمی کوردستان و نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە. روونیشیکردەوە، لە دەگفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ناوچە جێناکۆکەکان و مووچە دەبن"
راوێژکارێکی سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆککۆمار سەرەتای گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا بۆ پرسی ناوچە جێناکۆکەکان و مووچەی فەرمانبەران دەبێت.
شیروان وائلی، راوێژکاری سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق لەچوارچێوەی دەستپێشخەرییەکەیدا نامەی ئاراستەی هەریەک لە حکومەتی عێراق، هەرێمی کوردستان و نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە. روونیشیکردەوە، لە دەستپێشخەرییەکەدا کار بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا کراوە، بەڵام ناوەرۆکی گفتوگۆکان پەیوەندیدارە بە هەولێر و بەغدا. ئاماژەی بەوەشدا، رۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان تەنیا سەرپەرشتیکردنی تەکنیکی گفتوگۆکان دەبێت، نەوەک بەشداری یاخود چاودێریکردنی کۆبوونەوەکان. گوتیشی، شاندی هەولێر و بەغدا سەرەتا لەبارەی دۆسییەکانی تایبەت بە ناوچە جێناکۆکەکان و چۆنییەتی بەڕێوەبردنیان، هەروەها پرسی نەوت و پێدانی مووچە بە فەرمانبەران گفتوگۆ دەکەن، کە پێویستە بەزووی چارەسەر بکرێن.
ستپێشخەرییەکەدا کار بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا کراوە، بەڵام ناوەرۆکی گفتوگۆکان پەیوەندیدارە بە هەولێر و بەغدا. ئاماژەی بەوەشدا، رۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان تەنیا سەرپەرشتیکردنی تەکنیکی گفتوگۆکان دەبێت، نەوەک بەشداری یاخود چاودێریکردنی کۆبوونەوەکان. گوتیشی، شاندی هەولێر و بەغدا سەرەتا لەبارەی دۆسییەکانی تایبەت بە ناوچە جێناکۆکەکان و چۆنییەتی بەڕێوەبردنیان، هەروەها پرسی نەوت و پێدانی مووچە بە فەرمانبەران گفتوگۆ دەکەن، کە پێویستە بەزووی چارەسەر بکرێن.
پێشتریش ئه‌میر ئه‌لكینانی راوێژكاری یاسایی سه‌رۆككۆماری عێراق ورده‌كاریی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆككۆماری عێراقی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاشكرا كرد و گووتی: "سه‌رۆككۆمار ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی به ره‌زامه‌ندی هه‌ر سێ جێگره‌كه‌ی سه‌رۆككۆمار، نووری مالیكی و ئه‌یاد عه‌لاوی و ئوسامه نوجێفی كردووه".
كینانی به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "بغداد الیوم"ـی راگه‌یاندبوو: "له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی سهرۆكایهتییهكاندا له‌گه‌ڵ كوتله سیاسییه‌كان ئه‌و بڕیاره ده‌ركراوه، نووری مالیكی و ئه‌یاد عه‌لاوی و ئوسامه نوجێفی ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیوه، پاشان سه‌رۆككۆمار نامه‌ی ئاراسته‌ی لایه‌نه به‌رپرسه‌كان كردووه تا چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكرێت".
راوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆككۆماری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه "وه‌ڵامدانه‌وه‌ی باش بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی فوئاد مه‌عسوم، له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیتیحادی و هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه، بۆیه ئه‌و دانووستانه‌ی له سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه ده‌سپێده‌كات، به چاودێری سه‌رۆككۆمار ده‌بێت كه لایه‌نێكی په‌یوه‌نداره به پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عێراق، به‌ڵام ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه نه‌كراوه‌و ته‌نها له لایه‌نی هونه‌ریی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆككۆماردا رۆڵیان هه‌بووه".