له‌سه‌ر ته‌نیا كیسه چپسێك شه‌ڕێكی چه‌كداری رووده‌دات .. كوژراو و برینداریش هه‌یه
هه‌ڵدانی كیسه چپسه‌كه نامه‌به‌ست بووه و به‌ڕێكه‌وت كه‌وتۆته ناوماڵی دراوسێكه‌ی
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقیه‌كان، له ناوچه‌ی غه‌زالیه‌ی رۆژئاوای شاری به‌غدا، به‌هۆی هه‌ڵدانی كیسه چپسێك له‌لایه‌ن هاووڵاتیه‌كه‌وه بۆ ناو ماڵی دراوسێكه‌ی، شه‌ڕێكی چه‌كداری له‌نێوان هه‌ردوو خێزانه‌كه‌دا روویداوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه كه‌سێك كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بووه.
وه‌ك له میدیاكان باسی لێوه‌كراوه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی یه‌كێك له خێزانه‌كان كیسه چپسێكی هه‌ڵداوه‌ته ناو ماڵی دراوسێكه‌ی، ده‌مه‌قاڵی له‌نێوانیان درووست بووه و، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وه‌ی كیسه چپسه‌كه‌ی كه‌وتۆته ناو ماڵیان، پاشماوه‌كانی ماڵه‌كه‌ی هه‌ڵداوه‌ته ناو ماڵی دراوسێكه‌ی.
وه‌ك شایه‌تحاڵه‌كان ئاماژه‌یان پێكردووه، یه‌كێك له‌و دوو خێزانه ئۆتۆمۆبیلێكی پڕ له چه‌كداری بانگهێشت كردووه و به‌هه‌ڕه‌مه‌كی گوللـه‌یان به ماڵی به دراوسێكه‌یانه‌وه ناوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه كه‌سێك كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بووه.
یه‌كێك له شایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێت، دوای رووداوه‌كه راسته‌وخۆ چه‌كداره‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رایانكردووه، هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌یاندنی ته‌رمی كوژراوه‌كه بۆ پزیشكی دادی برینداره‌كه‌ش بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه له‌م رووداوه‌دا ئه‌وه‌یه، خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ڵێن، هه‌ڵدانی ئه‌و كیسه چپسه بۆ ناو ماڵی دراوسێكه هیچ مه‌به‌ستێكی به‌دواوه نه‌بوو و، یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانێك كیسه چپسه‌كه‌ی فڕێداوه، به‌نامه‌به‌ست كه‌وتۆته ناو ماڵی دراوسێكه‌ی.