براى په‌رله‌مانتارێكى عێراق بازرگانى مادده‌ى هۆشبه‌ره
براى يه‌كێك له په‌رله‌مانتارانى عێراقيان به تۆمه‌تى بازرگانيكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگيركردووه
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى پارێزگاى زيقار له باشوورى عێراق رايگه‌ياند، براى يه‌كێك له په‌رله‌مانتارانى عێراقيان به تۆمه‌تى بازرگانيكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگيركردووه.
له لێدوانێكى رۆژنامه‌نووسيدا كه له كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، پۆليسى زيقار ئاشكرايكردووه، ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ستگيركراوه، بڕێك مادده‌ى هۆشبه‌رى پێ بووه.
روونيشيكرده‌وه، دوو كه‌سى ديكه‌ش به هه‌مان تۆمه‌ت كه هاوڕێى براى په‌رله‌مانتاره‌كه بوون ده‌ستگيركراوون.
سه‌رچاوه‌كه‌ى پۆليسى زيقار ره‌تيكرده‌وه، ناوى ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكرا بكات.