دادگا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ده‌یان "گه‌نده‌ڵی" ده‌ركرد
كادیری وه‌زاره‌تی به‌رگریی و كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقن
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به كه‌ناڵی "الحرة"ـی ئه‌مریكی راگه‌یاندووه: "دادگا بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ 48 كادیر و فه‌رمانده‌ی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ده‌ركردووه‌و تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی داوه‌ته پاڵیان".
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌لحوڕه ده‌ڵێت: "داگا بڕیارێكی هاوشێوه‌ی له دژی ده‌یان كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیش ده‌ركردووه‌و هه‌مان تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیان دراوه‌ته پاڵ".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رۆژی دووشه‌ممه گووتی: "داواكارم توندترین سزا به‌سه‌ر ئه‌و "گه‌نده‌ڵانه‌دا" بسه‌پێنرێت، تا ببنه په‌ند و وانه بۆ كه‌سانی دیكه".
هه‌روه‌ها ئاماده‌یی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی بۆ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ دادگاكان ده‌ربڕی، تا بتوانرێت "گه‌نده‌ڵه‌كان" ده‌ستگیربكرێن.
هه‌ر چه‌نده حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ماوه‌یه‌كه زۆر به‌چڕی، باسی راگه‌یاندنی جه‌نگ له دژی گه‌نده‌ڵی ده‌كات و ئاماژه‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی پاكسازی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی داوه خراپ ده‌سه‌ڵاته‌كانیان به‌كارهێناوه‌و "گه‌نده‌ڵی"ـیان كردووه، به‌ڵام به‌شێك له چاودیران پێیانوایه ئه‌و قسانه‌ی عه‌بادی ده‌یكات، به‌شێكن له بانگه‌شه‌ی پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵبژاردن و خۆیشی له "گه‌نده‌ڵی"ـییه‌وه گلاوه‌و هێشتا عێراقیش له پێشه‌نگی وڵاته گه‌نده‌ڵه‌كانی جیهاندایه.