نگۆلۆ کانتی بە باشترین یاریزانی فڕەنسی 2017 دەستنیشانکرا
بە پێش مباپێ و بێنزێما و گریزمان کەوتەوە
K24- هەولێر
نگۆلۆ کانتی بە باشترین یاریزانی فڕەنسی 2017 دەستنیشانکرا.
گۆڤاری فڕانس فووتبۆڵی فڕەنسی، نگۆلۆ کانتی ناوەڕاستکاری یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە باشترین یاریزانی فڕەنسی لەمساڵ دەستنیشانکرد، کە لەمساڵدا لەگەڵ چێڵسی بووە پاڵەوانی پرێمەرلیگ، دوای ئەوەی وەرزێک پێشووتر هەمان نازناوی لەگەڵ لیستەر سیتی بەدەستهێنابوو.
کانتی لە 2017 بە باشترین یاریزانی چێڵسی و باشترین یاریزانی پرێمنەرلیگیش دەستنیشانکرا و لە خەڵاتی بالۆن دۆری فڕانس فووتبۆڵیش پلەی هەشتەمینی بەدەستهێنا.
کانتی لە راپرسییەکە 92 دەنگی بەدەستهێنا و کیلیان مباپێش لە پلەی دووەم هات و 87 دەنگی بردەوە و کەریم بێنزێماش بە 52 دەنگ پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

