"مێسی بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ستی ئه‌م به‌رگریكاره رزگاری بێت داوای له بارسێلۆنا كردووه بیگوازنه‌وه"
"هه‌میشه ئه‌م به‌رگریكاره مێسی تووشی زه‌حمه‌تی كردۆته‌وه"

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا یه‌كه‌مین ئامانجی خۆی له گواستنه‌وه‌ی زستانه ده‌ستنیشان كردووه، ئه‌ویش به‌رگریكاره‌كه‌ی ریال سوسیداده كه هه‌میشه بۆته كابووسی مێسی.
رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەرگای بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە ئیسپانیا دەکرێتەوە و بارسێلۆنا بەنیازی کڕینی بەرگریکارێکە.
رادیۆی کەتەلۆنیا ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا بۆ بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بیر لە کڕینی بەرگریکارێک دەکاتەوە بۆ ئەوەی شوێنی خاڤیێر ماسکیرانۆ پڕ بکاتەوە، کە وابڕیارە لەم زستانە بارسێلۆنا بەرەو خولی چینی بەجێبهێڵێت.
رادیۆ کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، مێسی داوای لە کارگێڕانی بارسێلۆنا کردووە، گرێبەست لەگەڵ ئینیگۆ مارتینێزی بەرگریکاری ریال سۆسیداد واژۆ بکەن، کە هاوینی رابردوو ئەم بەرگریکارە ئیسپانییە لە بارسێلۆنا نزیکبوو و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 32ملیۆن یۆرۆیە.
به گوێره‌ی پێگه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا، مێسی ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی ئینیگۆ مارتینێز بۆشاییه‌ك بكه‌وێته هێڵی به‌رگری ریال سوسیداد و خۆشی له كابووسی ئه‌م به‌رگریكاره پۆڵایینه‌ی سوسیداد رزگار بكات كه به‌رده‌وام مێسی تووشی زه‌حمه‌تی كردۆته‌وه.
بارسێلۆنا بە چاکبوونەوەی عوسمان دێمبلی تەنیا بیر لە کڕینی بەرگریکارێک دەکاتەوە و ئەستەمە لەم زستانە بلاوگرانا هەوڵ بۆ کڕینی فیلیپ کۆتینهۆ بداتەوە.
ئینیگۆ ملرتینێزی 26 ساڵ، له یانه‌ی ریال سوسیداد پێگه‌یشتووه و ماوه‌ی 9 ساڵه له یانه‌ی ریال سوسیداد دانه‌بڕاوه.
