به به‌ڵگه.. به‌غدا 231 پۆليس بۆ پاراستنى مهزارگهيهك داده‌مه‌زرێنێت
بۆ پاراستنى مهزارگهيهكى شيعه‌كان له شارۆچكه‌ى به‌له‌د
K24 – هه‌ولێر:
نووسراوێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تێيدا ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕيوه له‌سه‌ر دامه‌زراندنى 231 پۆليس بۆ پاراستنى مهزارگهيهكى شيعه‌كان له شارۆچكه‌ى به‌له‌د.
كه‌ناڵى فورات بڵاويكرده‌وه، ئه‌و فه‌رمانه كارگێڕييه له لايه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆوه ده‌رچووه و ئه‌و 231 كه‌سه‌ى داده‌مه‌زرێن، وه‌جبه‌ى يه‌كه‌من و بڕياره دواى سه‌رى ساڵ وهجبهيهكى ديكه‌ى پۆليس بۆ پاراستنى ئه‌و مهزارگهيه دابمه‌زرێن.
مه‌زارگه‌كه به ناوى مه‌زارگه‌ى سه‌يد محه‌ممه‌ده و ده‌كه‌وێته قه‌زاى به‌له‌د، سه‌ر به پارێزگاى سه‌لاحه‌دين له باكوورى به‌غدا.
مه‌زارگه‌ى سه‌يد محه‌ممه‌د، لاى شيعه‌كان پيرۆزه و پێيان وايه سه‌يد محه‌ممه‌د كوڕى عهليهادى و براى حه‌سه‌ن عهسكهرييه، كه هه‌ردووكيان لاى شيعه‌كان وه‌ك پێشه‌وا سهيردهكرێن.
