سوپای ئازاد فڕۆكه‌یه‌كی رژێمی سووریای خسته خواره‌وه
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك بوو ئه‌و فڕۆكه‌یه هێرشی چڕی ده‌كرده سه‌ر ناوچه‌كه و به‌ده‌یان هاووڵاتی كوشتووه
K24- هه‌ولێر:
سوپای ئازادی سووریا رایگه‌یاند، رۆژی سێشه‌ممه هێزه‌كانیان فڕۆكه‌یه‌كی رژێمی ئه‌سه‌دیان له ده‌وروبه‌ری شاری حه‌ما خستۆته خوراوه‌وه.

وه‌ك رایانگه‌یاندووه، فڕۆكه‌كه له جۆری "ئێل 39" بوو و له‌ڕێگه‌ی دژه تانكه‌وه له‌لایه‌ن فه‌سیله‌ی ئیدله‌بی ئازادی سه‌ر به سوپای ئازاده‌وه خراوه‌ته خواره‌وه، هه‌وره‌ها كوژرانی فڕۆكه‌وانه‌كه‌ش پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
دواتریش، حكومه‌تی سووریا دانی به راستی ئه‌و رووداوه‌دا هێناوه و رایگه‌یاندووه، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی جۆری ئێل 39ی سه‌ر به هێزه ئاسمانییه‌كانیان له نزیك ناوچه‌كانی ئه‌بو دالی و ئوم قه‌ریه‌ته‌ین له ده‌وروبه‌ری حه‌ما له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه خراوه‌ته خواره‌وه.
له‌مباره‌شه‌وه مسته‌فا حوسێن گوته‌بێژی سوپای ئازاد له ئیدلب رایگه‌یاند، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئه‌و فڕۆكه‌یه به‌چڕی هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كه‌یان، به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی سڤیل بوونه‌ته قوربانی.

