داعش هه‌ره‌شه له ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ ده‌كات
داعش به‌ڵێنی داوه ئاڵای خۆی له واشنتۆن و مۆسكۆ و ئه‌وروپا و چین هه‌ڵبكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی كوێتی بڵاویكرده‌وه، رێكخراوی داعش هه‌ره‌شه‌ی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له هه‌ره‌یه‌ك له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌و رێكخراوه بڕیاریداوه ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ و كریسمس له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا بكاته ئامانج.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه، داعش له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا بڵاوی كردۆته‌وه، به‌بێ جیاوازی ته‌مه‌ن هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كاته ئامانج كه له سه‌رجه‌م شاره‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا به‌شداری له ئاهه‌نگ و بۆنه‌كانی كریسمس و سه‌ری ساڵدا ده‌كه‌ن.
وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی پێكرد، رێكخراوی داعش له‌و بڵاوكراوه‌یه‌دا داوای له چه‌كدارانی كردووه: وه‌رزی راوكردن نزیك بووه‌ته‌وه، كاتێك ئه‌وان سه‌رقاڵی ئاهه‌نگ گێڕانن به‌بۆنه‌ی كریسمس و بۆنه‌كانی سه‌ری ساڵ، بیانكوژن. هه‌ر له‌و گرته‌یه‌دا داعش به‌ڵێنی داوه، ئاڵای ره‌شی خۆیان له هه‌ریه‌ك له واشنتۆن، مۆسكۆ، ئه‌وروپا و چین هه‌ڵ بكه‌ن.