به‌سه‌دان چه‌كداری داعش كه رایانكردووه له توركیا داڵده دراون
له‌ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه ئه‌وروپا هۆشداری له‌باره‌ی زیادبوونی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی زه تایمز، به سه‌دان چه‌كداری به‌ریتانی كه پێشتر له عێراق و سووریا په‌یوه‌ندیان به رێكخراوی داعشه‌وه كردبوو، دوای شكستی ئه‌و رێكخراوه له موسڵ و ره‌ققه رایانكردووه و، ئێستا له توركیا خۆیان په‌ناداوه، له‌كاتێكدا ماوه‌یه‌كه ئه‌وروپا هۆشداری له‌باره‌ی مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه ده‌دات، كه له‌داهاتوودا كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له ئه‌وروپا ئه‌نجام بده‌ن.
وه‌ك رۆژنامه‌كه بڵاویكردۆته‌وه، به هه‌زاران چه‌كداری داعش له عێراق و سووریا رایانكردووه، له‌ناویاندا به‌لایه‌نی كه‌م 300 چه‌كداری به‌ریتانی هه‌ن، كه خۆیان له توركیا په‌نا داوه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌یوان شالیل ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگه‌ری له رۆژئاوای كوردستان كه هاوكاری ده‌زگا بیانییه‌كان ده‌كات، جه‌خت له‌سه‌ر راكردنی چه‌كدارانی داعش له سووریا ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، ئێستا ژماره‌یه‌ك له‌و چه‌كدارانه‌ی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌ره‌نسین له زیندانه‌كانی رۆژئاوادا هه‌ن، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانین رایانكردووه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانیش، نزیكه‌ی 850 هاووڵاتی به‌ریتانی به‌مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندیكردن به رێكخراوی داعشه‌وه به‌ریتانیایان جێهێشتبوو، به‌ڵام دوای شكسته‌كانی ئه‌و رێكخراوه، نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، وێڕای كوژرانی 130 چه‌كداری به‌ریتانی له عێراق و سووریا.
هێزه ئه‌منیه‌كانی به‌ریتانیاش هۆشداری له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت كه ئێستا پێگه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه له عێراق و سووریا له‌ق بووه.
زه تایمز نووسیویه‌تی، له‌ماوه‌ی 3 ساڵی رابردوودا، په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نقه‌ره و هه‌واڵگه‌ری رۆژئاوا به‌ره‌وپێشچوونێكی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه، كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌مه ببێته هۆی هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌تایبه‌ت كه زۆربه‌ی چه‌كداره به‌ریتانییه‌كان، له‌ڕیگه‌ی سنووری توركیاوه په‌یوه‌ندیان به داعشه‌وه كردووه.