كه‌شتیه‌كه‌ی سه‌دام دێته‌وه سه‌ر وشكانی
كۆمانیای به‌نده‌ره‌كان: ئه‌و پرۆسه‌یه پێویستی به گه‌وره‌ترین به‌رزكه‌ره‌وه هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق بڕیاریدا، یه‌خته‌كه‌ی سه‌دام حوسێن به‌ناوی "مه‌نسور" كه له ئاوه‌كانی شه‌تولعه‌ره‌بدا نقوم بووه، له‌ئاو ده‌ربهێندرێته‌وه، له‌كاتێكدا كۆمپانیای گشتی به‌نده‌ره‌كان ده‌ڵێت، ده‌رهێنانی ئه‌و یه‌خته پێویستی به گه‌وره‌ترین بهرزگهرهوهی ده‌ریایی هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه‌ی پێ ئه‌نجام بده‌ن.
كازم فنجان، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی عێراق له لێداونێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی "وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بڕیاریداوه، كه‌شتی "مه‌نسور" له ئاوه‌كانی شه‌تولعه‌ره‌ب ده‌ربهێندرێت" و گوتیشی، به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌شی رزگاركردنی ده‌ریاوانی له كۆمپانیای به‌نده‌ره‌كان، به‌م نزیكانه پرۆسه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه، ئه‌نمار سافی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی كۆمپانیای به‌نده‌ره‌كان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "كۆمپانیاكه‌یان به‌نیازی ده‌ستپێكردنی ههڵمهتێكه بۆ ده‌رهێنانی پارچه نقومبووهكان له ئاوه‌كانی عێراقدا، كه زۆربه‌یان بریتین له به‌له‌م و كه‌شتی سه‌ربازی و له كاتی شه‌ڕدا لهبۆردومانهكاندا ژێرئاو كه‌وتوون". هه‌وره‌ها گوتی "ده‌رهێنانی یه‌ختی مه‌نسوریش له خشته‌ی كاره‌كانی كۆمپانیاكهیاندایه و، ده‌رهێنانی ئه‌و یه‌خته‌ش پێویستی به به‌رزكه‌ره‌وه‌ی "ئه‌بو زر"ی زۆر گه‌وره هه‌یه، له‌وانه‌شه په‌یكه‌ری یه‌خته‌كه بۆ چه‌ند به‌شێك پارچه بكرێت تاوه‌كو بتوانن ده‌ریبهێنن، به‌ڵام هێشتاش كاره‌كه‌یان ئاسان نابێت، چونكه پارچه‌كردن له‌ژێر ئاودا كارێكی سه‌خته".
سافی گوتیشی، یه‌خته‌كه هیچ كۆسپێك له‌ناو ئاوه‌كه‌دا درووست ناكات، به‌ڵام دیمه‌نێكی ناشیرنی به ئاوه‌كه به‌خشیوه و گوتیشی "دوای پرۆسه‌ی ده‌رهێنان، بڕیاره ئه‌و كۆمپانیایه یه‌خته‌كه بخاته بازاڕی فرۆشتنه‌وه، كه چه‌ندین كۆمپانیا هه‌ن گرنگی به كڕینی پارچه نقومبووهكانی كه‌شتیه‌كان ده‌ده‌ن، بۆئه‌وه‌ی دووباره بۆ درووستكردنه‌وه‌ی كه‌شتی نوێ سوودی لێ وه‌ربگرن".
یه‌ختی مه‌نسور له ساڵی 1982 له‌سه‌ر داواكاریه‌كی تایبه‌ت له‌لایه‌ن كۆمپانیای بیرنۆی فینله‌ندییه‌وه درووست كراوه و، له مانگی مارسی 1983 راده‌ستی عێراق كراوه. له سه‌رده‌می خۆیدا باشترین و به‌ناوبانگترینی یه‌خته جیهانیه‌كان بوو، چه‌ندین كۆڵان و په‌یژه‌ی نهێنی تێدا درووست كرابوون، كه له كاتی پێویستدا كاری راكردن ئاسان ده‌كه‌ن، هه‌وره‌ها شوێنی نیشتنه‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ری له‌سه‌ر درووست كرابوو، وێڕای سیسته‌می راداری بۆ ئاشكراكردنی ژێرده‌ریا، فڕۆكه و به‌له‌مه‌كان. هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌له‌می به‌هاناچوونی خێرای له‌سه‌ر زیاد كرابوون، جامی زۆربه‌ی په‌نجه‌ره‌كانی ئه‌و یه‌خته له‌و شووشه‌یه درووست كرابوون، كه گوللـه كاری تێناكات.
به‌ر له روخانی رژێمی سه‌دام له ساڵی 2003، یه‌ختی مه‌نسور كه له‌ناو شه‌تول عه‌ره‌ب له‌نگه‌ری گرتبوو، له هێرشێكی ئاسمانییدا تێكشكێندرا و ژێرئاواكهوت. به‌هۆی زۆری ده‌نگۆی بوونی مادده و كاڵای گرانبه‌ها له‌ناو یه‌خته‌كه‌دا، له مانگه‌كانی سه‌ره‌تای تێكشكانیدا چه‌ندین كه‌س دزه‌یان كرده ناو یه‌خته‌كه، له‌وانه‌ش هه‌موو ئه‌و پارچه پلێتانه‌ی دزران، كه له‌مادده‌ی تیتانیۆم درووست كرابوون و به‌شێكی زۆری یه‌خته‌كه‌ی پێ داپۆشرابوو.