واشنتن تایمز: عه‌بادی ده‌ستووری عێراقی پێشێل كردووه‌

"پێویسته‌ ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ فشار له‌ عه‌بادی بكات"

K24 - ھەولێر

له‌راپۆرتێكی شیكاریدا رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی واشنتن تایمز، ئاشكرای كردووه‌ كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌خۆی ده‌ستووری وڵاته‌كه‌ی پێشێلكردووه‌ و له‌هه‌مان كاتیشدا كوردی له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كان بێبه‌ش كردووه‌.

هه‌روه‌ها له‌و راپۆرته‌دا هاتووه‌ كه‌ پێویسته‌ ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، فشار له‌ عه‌بادی بكات كه‌ پابه‌ند و جیدی بێت له‌ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور.

لە بەشێكی دیكەی ئەو راپۆرتە شیكاریەدا رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت: "هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ عه‌بادی مادده‌ی 131 له‌ ده‌ستوور پێشێلكردووه‌ كه‌ ده‌ڵێ "پێویسته‌ كوردیش هه‌مان مافه‌كانی دیكه‌ی هاووڵاتیانی عێراقی هه‌بێت و نه‌وه‌ك هاووڵاتی ژماره‌ دوو ته‌ماشا بكرێت".

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/ff5d00a5-b79b-4fb3-932f-b784a1979ff7/122817TRS.ism/manifest