ده‌وڵه‌تی یاسا: به‌بێ عه‌بادی ده‌چینه هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئامانجمان زۆرینه‌ی سیاسییه
ده‌وڵه‌تی یاسا: جگه له داعش و بۆمبی چێندراو و دزینی سه‌روه‌تی وڵات هیچمان له ته‌وافوق ده‌ستنه‌كه‌وت
K24- هه‌ولێر:
عه‌بدولسه‌لام مالكی، په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ئیئتیلافه‌كه‌یان كار بۆئه‌وه ده‌كات، به لیستی جیاواز له كوتله‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهتوودا بكه‌ن و جه‌ختی كرده‌وه، ئامانجی ئه‌وان بۆ ئه‌مجاره زۆرینه‌ی سیاسییه.
ئه‌م قسانه‌ی مالكی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا هاتوون و گوتی "زۆرینه‌ی سیاسی بووه‌ته یه‌كه‌م بژارده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌زموونه‌كانی رابردوومان كه خۆی له ته‌وافوقدا ده‌بینییه‌وه و جگه له داعش و ئۆتۆمۆبیلی مینڕێژكراو و دزین و به‌هه‌ده‌ردانی ملیاره‌ها دۆلار و سه‌پاندنی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا، هیچمان لێ به‌ده‌ست نه‌هێنا"، هه‌وره‌ها گوتی "ته‌وافوق زمانی كه‌سانی بێهێزه كه دڵنیان ئه‌گه‌ر ته‌وافوق نه‌كه‌ن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنن و هیچ ده‌رفه‌تێكیان بۆ دزین و به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌تی ده‌وڵه‌ت نامێنێته‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا روونیشیكرده‌وه "مه‌به‌ست له زۆرینه‌ی سیاسی ته‌نها پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراو نییه وه‌ك له ده‌هۆڵه‌كانی ته‌وافوقه‌وه ده‌بیسترێت، به‌ڵكو مه‌به‌ست له زۆرینه‌ی سیاسی، دیدێكی نیشتیمانییه و نوێنه‌ری سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشوو كه له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شكردنی كێك دیاریكرابوو". هه‌وه‌رها گوتی "به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆیدا تاكه بژارده‌یه بۆ هه‌موو لایه‌ك و رێگه به‌هیچ پێشێلكاری و هه‌وڵی به‌لاڕێدابردن و درووستكردنی بۆشایی سیاسی و حكومه‌تی فریاگوزاری ناده‌ین، كه ئه‌و لایه‌نانه‌ی به سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانیان جه‌ماوه‌ری خۆیان له‌ده‌ستداوه سوودی لێ ببینن".
مالكی گوتیشی "ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌ركردایه‌تی نوری مالكی پلانی بۆ قۆناغی داهاتوو داڕشتووه و، ئیئتیلافه‌كه‌یان له‌سه‌ر دیدگایه‌كی جێگیر بونیات ده‌نێنه‌وه، كه بنچینه‌كه‌ی بریتیبێت له ره‌هه‌ندی نیشتیمانی نه‌ك پێكهاته‌یی و، ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای زۆرینه‌ی سیاسی نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بكات، دوور له پشكپشكێنه‌ی حزبی". هه‌وه‌رها گوتی "ئیئتیلافه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز له كوتله‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراق به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كات".