داعش هه‌ره‌شه له تره‌مپ ده‌كات
داعش داوا له لایه‌نگرانی له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات هێرشی نوێ ئه‌نجام بده‌ن
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی ئێندیپێندتی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، میدیاكانی داعش نامه‌یه‌كی كراوه‌یان ئاراسته‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كردووه.
وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی پێكردووه، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، چه‌كدارێكی داعش به‌ناوی ئه‌بو ساڵح ئه‌مه‌ریكی كه به ره‌گه‌ز ئه‌فریقییه، به زمانی ئینگلیزی هۆشداری داوه‌ته دۆناڵد تره‌مپ و رایگه‌یاندووه، جه‌نگی دژ به ئیسلام ئه‌مه‌ریكای زیاتر لاواز كردووه.

ئه‌و چه‌كداره‌ی داعش باس له‌وه ده‌كات، تره‌مپ به‌هۆی گوتاره خاچیه‌كانیه‌وه چووه‌ته كۆشكی سپی و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای به "سه‌گی روومی" ناوبردووه و به دژایه‌تیكردنی ئیسلام تۆمه‌تبار كردووه.
ئه‌بو ساڵح ئه‌مه‌ریكی رووی قسه‌كانی له تره‌مپ ده‌كات و ده‌ڵێت: "تۆ شاره‌كان رزگار ناكه‌یت، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی هێرشه ئاسمانیه‌كانه‌وه وێرانیان ده‌كه‌یت، چونكه تۆ زۆر له‌وه ترسنۆكتری كه بتوانی له‌سه‌ر زه‌وی رووبه‌ڕوومان ببیته‌وه، ئێستا تۆ سه‌یری سه‌ركه‌وتنه ساخته‌كاریه‌كه‌ی خۆت ده‌كه‌یت، به‌ڵام جه‌نگی تۆ له دژی ئیسلام بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئاسایشی وڵاته‌كه‌ت بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه و خه‌ڵكی خۆت خستۆته ناو گێژه‌ڵۆكێكی مه‌ترسیداره‌وه".
ئه‌و چه‌كداره‌ی داعش داواشی له موسڵمانانی ئه‌مه‌ریكا كرد "توندترین سزا نیشانی خاچییه‌كان بده‌ن" و هێرشی نوێ له‌ناو خاكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرن كه له ئه‌مه‌ریكا چه‌ك به‌ئاسانی ده‌ست ده‌كه‌وێت.
له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رووبه‌ڕووی چه‌ند هێرشێكی تیرۆریستی بووه‌ته‌وه، له‌ناویاندا هێرشه‌كه‌ی شاری نیۆیۆرك له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری رابردوودا، كه دواتر داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه راگه‌یاند.