عه‌بادی تۆڵه‌ی شكستێكی له كوردستان له ئه‌عره‌جی ده‌كاته‌وه
عه‌بادی به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زیری ناوخۆ ده‌سه‌نێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
حه‌نین قه‌دۆ په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی به‌در له په‌رله‌مانی عێراق به به‌غداد نیوزی رایگه‌یاند، چه‌ندین راپۆرت هه‌ن كه ئاماژه‌گه‌لێكن بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی عێراق له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی به‌در جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌عره‌جی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانیویه‌تی پێشكه‌وتنی زۆر له كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا بكات، به‌ڵام به‌گوێره‌ی چه‌ند راپۆرتێك، عه‌بادی ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌عره‌جی كه‌م بكاته‌وه، وه‌ك ئاماژه‌شی پێكرد، ئه‌و راپۆرتانه ده‌ستنیشانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی نه‌كردووه كه بڕیاره له وه‌زیری ناوخۆ بسه‌ندرێنه‌وه.
سه‌باره‌ت به راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی عوكازیش كه بڵاوی كردبووه‌وه، له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئه‌عره‌جی له‌كاروباری سوپا و رێگركردنی له پێشڕه‌ویه‌كانی هێزه عێراقیه‌كان به‌ره‌و پارێزگای سلێمانی، ناكۆكی كه‌وتۆته نێوان عه‌بادی و ئه‌عره‌جی، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كوتله‌ی به‌در بێئاگایی خۆی له‌و باره‌یه‌وه نیشاندا.
به‌ر له دوو رۆژ، رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودیه بابه‌تێكی به‌ناوه "عه‌بادی ئه‌عره‌جی سه‌رزه‌نه‌شت ده‌كات" بڵاوی كردبووه‌وه، گوایا حه‌یده‌ر عه‌بادی پیلانی بۆ كۆنترۆڵكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان له سنووری پارێزگای سلێمانی داڕشتبوو، به‌ڵام بۆ رێگریكردن له به‌ریه‌ك كه‌وتن له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه عێراقییه‌كان، قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی عێراق رێگری له پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه عێراقییه‌كان كردبوو، ئه‌م كاره‌ی ئه‌عره‌جیش عه‌بادی زۆر توڕه كردبوو، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌عره‌جی وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك بێت له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه.
قاسم ئه‌عره‌جی له‌سه‌ر پشكی كوتله‌ی به‌در پۆستی وه‌زیری ناوخۆی پێدراوه.