وێنه‌ی ئه‌و ئافره‌ته ببینه كه به‌توندی له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی حیكمه‌وه ئه‌شكه‌نجه دراوه
سه‌ركرده‌یه‌كی شیعه تواناكانی به لێدانی ئافره‌تێك نیشان ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دادگای كه‌ڕاده له شاری به‌غدا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ نه‌وفه‌ل ئه‌بو ره‌غیف سه‌ركرده له ره‌وتی حیكمه‌ی سه‌ر به عه‌مار حه‌كیمه‌وه ده‌ركرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستی له ئافره‌تێكی عێراقی به‌رز كردۆته‌وه و به توندی ئهشكهنجهیداوه.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، رووداوی ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئه‌و ئافره‌ته به‌ناوی شیرین عه‌بدوڵڵا له‌كاتێكدا بووه، كه له كۆنگره‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا له یه‌كێك له هۆڵه‌كانی كه‌ڕاده، ئه‌و ئافره‌ته به‌ده‌نگی به‌رز گوتوویه‌تی، عه‌مار حه‌كیم ده‌ستی به‌سه‌ر خانووه‌كه‌ی باوكمدا گرتووه، ده‌ستبه‌جێ ئه‌بو ره‌غیف هێرشی سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته‌ی كردووه و به‌توندی ئهشكهنجهیداوه.
دوای ئه‌و رووداوه‌ش، ئافره‌ته‌كه له دادگای كه‌ڕاده سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ركرده‌ی ره‌وتی حه‌كیم تۆماركردووه و، دادگاش بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردووه.