"بارسێلۆنا له رێگه‌ی ئه‌م 4 یاریزانه ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر تۆپی پێی ئه‌ورووپادا بگرێت"
به وێنه... له گواستنه‌وه‌ی زستانه هه‌وڵ بۆ 4 ئه‌ستێره ده‌دات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی بارسێلۆنا له رێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی 4 یاریزانی ناوه‌راستكاره‌وه ده‌یه‌وێت كۆنترۆڵی یاریگه بكات و ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ناسناوه‌كاندا بگرێت.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، 28 دێسێمبه‌ری 2017، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی زستانه له رێگه‌ی 4 یاریزانه‌وه كۆنترۆڵی ناوه‌راست بكاته‌وه.
1ـ مه‌سعوود ئۆزیل ناوه‌راستكاری ئارسێناڵ، خواستی یه‌كه‌می بارسێلۆنایه و نرخه‌كه‌ی به 20 ملیۆن یۆرۆ مه‌زه‌نده كراوه.


