به‌هۆی دۆخی خراپی ئابووری ئێرانییه‌كان رژانه‌ سه‌ر شه‌قام

خۆپیشانده‌ران هوتافی "مه‌رگ بۆ رۆحانی" ده‌ڵێنه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

لە چەند شارێکی ئێران خۆپێشاندانی ناڕەزایی بەڕێوە چوو و لە نێو خۆپێشاندەران و هیزە ئەمنییەکانیشدا شەڕ و پێکدادان ڕوویدا.

بەیانی ئەمڕۆ لە چەند شاری ئێران و لەوانەش مەشهەد، نەیشابوور، کاشمەر و بجنوورد، یەزد و نەوشەهر خەڵکی ناڕازی رژانە سەر شەقامەکان و لە ئەنجامدا شەڕ و پێکدادان لە نێوان خەڵک و هێزە ئەمنییەکاندا هاتە ئاراوە.

بە گوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە، خۆپێشاندەران لە دۆخی خراپیی ئابووریی وڵاتەکەیان ناڕازین و لە دژی حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆمار و حکوومەتەکەی دروشم دەلێنەوە.

هێزە ئەمنییەکان لە شاری مەشهەد و نەیشابوور بۆ بڵاوەپێکردنی خەڵک گازی فرمێسک رێژ و فیشەکی پلاستیکییان بەکار هێناوە.