بڕیاری داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان لە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مه‌ده‌نی بەغدا نییە
داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان بووه‌ته پرسێكی سیاسی

K24 - هه‌ولێر:
عه‌بادی بۆ دوو مانگی دیكه قه‌ده‌خه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی درێژكرده‌وه و هاوكات له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ش تەلار فایەق به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كوردستان 24 ئاشكرای ده‌كات, ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئه‌و بڕیاره‌ی نه‌داوه، به‌ڵكو عه‌بادی بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركردووه و هه‌روه‌ها گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختده‌كاته‌وه كه پرسی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان بووه‌ته پرسێكی سیاسی.
پرسی داخستنی فڕۆكەخانەكانی ھەرێمی كوردستان وادیارە وەك چیرۆكی ھەزارو یەك شەوە كۆتایی نایە, هه‌رچه‌نده چاوه‌ڕوان ده‌كرا لە 29ی 12 فڕۆكەخانەكان بە رووی گەشته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بكرێتەوە, بەڵام بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی گەشتە نێودەوڵەتیيەكان له هه‌ر دوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی بۆ دوو مانگی دیكە درێژكرایەوە.
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، تەلار فایەق درێژكردنه‌وه‌ی بڕیارەكەی حەیدەر عەبادی ده‌ربارەی فڕۆكەخانەكانی ھەرێمی كوردستان پشتراستكردەوەو دەڵێت بڕیارەكە لە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مه‌ده‌نی بەغدا نییە، بەڵكو سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەم بڕیارەی داوە.