به وێنه.. جێبه‌جێكارى سزاكانى داعش ده‌ستگيركرا
له كاتى به‌ڕێوه‌بردنى مهراسيمهكانى به‌ردباران و كوشتنى خه‌ڵكدا له گۆڕه‌پانه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وت
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق له شارى مووسڵ يه‌كێك له‌و ئه‌ندامانه‌ى داعشيان ده‌ستگيركرد، كه له كاتى به‌ڕێوه‌بردنى مهراسيمهكانى به‌ردباران و كوشتنى خه‌ڵكدا له گۆڕه‌پانه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وت.
سه‌رچاوه خۆجێيه‌كان له مووسڵه‌وه ئاشكرايانكردووه، ده‌ستگيركردنى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى داعش به هاوكارى خه‌ڵك بووه.
ئه‌ندامه‌كه‌ى داعش ناوى ئه‌بو عومه‌ره و به ريشه سپييه‌كه‌ى و ته‌مه‌نه زۆره‌كه‌ى ده‌ناسرێته‌وه.
هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق ئه‌بو عومه‌ر به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، يه‌كێك بووه له‌وانه‌ى سزاكانى داعشى به‌سه‌ر دهستگيركراوهكاندا جێبه‌جێكردووه و هه‌روه‌ها له مه‌راسيمى به‌ردبارانكردنى ژناندا به‌شدار بوون.


