سوپاسالاری ئێران هۆشداری له‌باره‌ی روودانی فیتنه له وڵاته‌كه‌ی ده‌دات
محه‌مه‌د باقری: ئه‌و فیتنه‌ی له‌ساڵی 2009 روویدا به‌هۆی خیانه‌تكارانه‌وه بوو
K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د باقری، سوپاسالاری گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران هۆشداری له‌باره‌ی روودانی فیتنه له وڵاته‌كه‌یدا و داوایكرد، له‌و دۆخه‌ی ئێستادا پارێزگاری له یه‌كگرتوویی خۆیان بكه‌ن و، ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی ئێستا له ئێران ده‌گوزه‌رێن، به فیتنه ناوی برد.
باقری گوتیشی "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ین سیناریۆكانی ساڵی 2009 دووباره ببنه‌وه، كاتێك ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیان هێنایه ده‌سه‌ڵات و جه‌ختی كرده‌وه، هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران هه‌رگیز رێگه ناده‌ن خه‌ونی ئه‌و وڵاته شه‌ڕانگێزانه بێته دی، كه هه‌وڵ بۆ تێكدان و رووخاندنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌ده‌ن"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل.
سوپاسالاری گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران گوتی "ئه‌و فیتنه‌ی له ساڵی 2009 روویدا، به پشتیوانی جه‌مسه‌ره‌كانی رژێمی هه‌یمه‌نه‌ت و ئیسرائیل و به هاوكاری خیانه‌تكار و گه‌مژه‌یی سه‌ركرده‌كانی فیتنه روویدا، به‌ڵام بۆ خه‌ڵكی ئێران بووه‌ته وانه‌یه‌ك كه بۆ هه‌تاهه‌تایه رووبه‌ڕووی دژبه‌رانی كۆماری ئیسلامی ببنه‌وه و رێگه ناده‌ین فیتنه ئامانجی خۆی بپێكێنێت".
دوای خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه له‌شاری مه‌شهه‌د له دژی بێكاری و گه‌نده‌ڵی له ئێران، وێڕای هۆشداری به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته، ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران ناره‌زایه‌تییان به‌خۆیه‌وه بینی و، له شاری كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش خه‌ڵكی هاته سه‌رشه‌قامه‌كان و درووشمی جیاوازیان له دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌رز كرده‌وه. ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه گشتییه‌ش وایكرد، ترسێك له دڵی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته بنیشێت و، به رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران هه‌وڵ بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه بده‌ن.