موقته‌دا سه‌در بزووتنه‌وه‌یه‌كی نویێ سیاسی داده‌مه‌زرێنێت
بزووتنه‌وه نوێیه‌كه‌ی سه‌در دوور له كوتله‌ی ئه‌حرار به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د هوری په‌رله‌مانتاری ره‌وتی سه‌در له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وته‌كه‌یان سه‌رقاڵی بزووتنه‌وه‌یه‌كی نوێی سیاسییه به‌ناوی "ئیستیقامه"، بۆ چوونه ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه.
هوری له لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه "ئامانجی بزووتنه‌وه‌ی ئیستیقامه تێپه‌ڕاندنی مه‌زهه‌بگه‌رایه‌تییه و، له‌گه‌ڵ بۆچوونی هه‌ر كه‌سێك ده‌گونجێت، كه له فه‌زای نیشتیمانیدا و دوور له حزبایه‌تی به‌رته‌سك بیر ده‌كاته‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی سه‌درییه‌كان گوتیشی "ئه‌و بزووتنه‌وه نوێیه، هیچ ده‌مووچاو و كه‌سایه‌تییه‌كی ناو كوتله‌ی ئه‌حرار له‌خۆ ناگرێت"، هه‌وره‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه "له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا ئه‌وان به‌ناوی ئه‌حراره‌وه به‌شداری ناكه‌ن".