كەشناسی: لە ھەندێك ناوچانە ئەگەری بەفربارین ھەیە

پلەی گەرمی دادەبەزێت

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ 48 كاتژمێری راگەیاند، بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی ئەگەری بەفربارین ھەیە.

بەگوێرەی راپۆرتی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور و باراناوی دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی رایگەیاندووە، سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگاكانی ھەولێر و دھۆك ئەگەری بەفر بارین ھەیە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی