به‌رپرسێكى جه‌بهه‌ى توركمانى له كه‌ركووك كوژرا
درايه به‌ر ده‌ستڕێژ و كوژرا.. وێنه‌كه‌ى ببينه
K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، له گه‌ڕه‌كى عه‌سكه‌رى شارى كه‌ركووك به‌رپرسێكى جه‌بهه‌ى توركمانى درايه به‌ر ده‌ستڕێژ و كوژرا.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان24، ئه‌و به‌رپرسه‌ى جه‌بهه‌ى توركمانى، ناوی عه‌لائه‌دين مه‌قسود زينه‌ڵه.
چالاكان له په‌يج و لاپه‌ڕه هه‌واڵييه‌كانى تايبه‌ت به كه‌ركووك، له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويانكردووه‌ته‌وه، كوژراوه‌كه به‌رپرسى باره‌گاى جه‌بهه‌ى توركمانى بووه له گه‌ڕه‌كى عه‌سكه‌رى.


له دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه جه‌بهه‌ى توركمانى به سه‌ركردايه‌تى ئه‌رشه‌د ساڵحى و به هاوكارى ميليشياكانى حه‌شدى توركمانى هاوكارى و پشتيوانى ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبيان له كه‌ركووك كردووه.
ئ.ر