عه‌بادى: راسته كێشه له ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم هه‌يه به‌ڵام ئه‌وه رێگر نييه له خه‌رجكردنى مووچه‌يان
راسته كێشه له ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم هه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى رايگه‌ياند، راسته كێشه له ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم هه‌يه.
حه‌يده‌ر عه‌بادى، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هاوشێوه‌ى هه‌موو رۆژانێكى سێشه‌ممه له هه‌فته‌دا سه‌رۆكايه‌تى كۆبوونه‌وه‌ى حكومه‌تى كرد و دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى ساز كرد.
له‌و كۆنگره‌يه‌دا عه‌بادى گوتيشى: به‌ڵام ئه‌و كێشه‌يه نابێته رێگر له به‌رده‌م خه‌رجكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
له هه‌فته‌ى رابردوودا به‌غدا داواى له وه‌زاره‌ته‌كانى په‌روه‌رده و ته‌ندرووستى حكومه‌تى هه‌رێم كردبوو، ليستى مووچه ره‌وانه‌ى به‌غدا بكه‌ن به مه‌به‌ستى خه‌رجكردنى مووچه‌كانيان.
ئه‌مڕۆش وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌فين دزه‌يى رايگه‌ياند، "حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌و ئاماژه و هه‌نگاوانه ده‌كات كه هه‌فته‌ى ڕابردوو له به‌غداوه ده‌ركه‌وتن و جۆرێك له نیازپاكیمان لێ خوێنده‌وه، وه‌ك سه‌ردانى شاندێكى حكوومه‌تى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان و داواكردنى پێكهێنانى لیژنه‌ى هاوبه‌ش بۆ گفتوگۆ ده‌رباره‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان، فڕۆكه‌خانه‌كان، به‌نداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و داواكردنى لیستى مووچه‌خۆرانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵه‌وه به‌مه‌به‌ستى ناردنى مووچه‌كانیان".
ئ.ر