حكومەتی ھەرێم نزیكەی 300 پزیشك دادەمەزرێنت

رەزامەندی لەسەردراوە

K24 - ھەولێر

بەپێی نووسراوێكی فەرمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، رەزامەندی دراوە لەسەر دامەزراندنی نزیكەی 300 پزیشك بۆ وەزارەتی تەندروستی.

وەك لە نووسراوەكەدا ھاتووە: "لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی و لەبەر پێویستی كەرتی تەندروستی بە پسپۆرێتی پزیشكی بڕیارماندا بە دامەزراندنی دەرچووانی خولی یەكەمی كۆلێژی پزیشكی، بەشی (پزیشكی گشتی) ساڵی خوێندنی 2016- 2017ی زانكۆكانی ھەرێم كە ژمارەیان لە (289) دەرچوو بەپێی لیستەكانی ھاوپێچ روونكراوەتەوە، لەسەر میلاكی وەزارەتی تەندروستی بە مووچە و دەرماڵەی شایستە لە رێكەوتی دەست بەكاربوونیان".

ھ.م

دەقی نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران
دەقی نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران