گەنجێك دووخوشکی خۆی كوشت
زاواکەشی برینداردەکات
K24 - گەرمیان
پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "ئەمڕۆ گەنجێك لە قەزای كەلار دوو خوشكی خۆی كوشتووە و زاواكەشی برینداركردووە".
رائیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری، لە راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بە كوردستان24 گوت: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمه لە گەڕەکی سەدماڵی، قەزای کەلار گەنجێك بە دەمانچە تەقە لە خوشك و زاوایەکی دەکات لەئەنجامدا دوو خوشکی خۆی دەکوژێ و زاواکەشی بریندار دەکات".
گوتیشی: "دوای گەیشتنی مەفرەزەکانی 104ی کەلاربەشوێنی رووداوەکە و گەیاندنی تەرم و بریندارەکان بە بەشی فریاکەوتنی شەهیدهەژار چارسەری پێویست بۆ بریندارەکەکراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "تا ئێستا روون نییە، هۆکاری رووداوەکە چیبووە پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوەکردووە تاوانبار هەڵاتووە و گەڕان بەدوای تاوانبارەکەدا دەستی پێکردووە".
ھ.م
.jpg)

