جه‌بهه‌ى توركمانى داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ده‌كات
جه‌بهه‌ى توركمانى به پشتيوانى حه‌شدى توركمانى و حه‌شدى شه‌عبى دژايهتى كورد له كه‌ركووك ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له فراكسيۆنى جه‌بهه‌ى توركمان داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ده‌كات.
حه‌سه‌ن تۆران، له لێدوانێكدا بۆ سايتى سۆمه‌ريه نيوز، رايگه‌ياند، جهبههكهيان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووكه و ده‌يانه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه بگه‌ڕێنه‌وه ده‌ست حكومه‌تى به‌غدا.
گوتيشى: جه‌بهه‌ى توركمان به‌شدارى هيچ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ئه‌نجوومه‌نه‌كه ناكات، ئه‌گه‌ر رێبوار تاڵه‌بانى له سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نه‌كه دوورنه‌خرێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێستا ئه‌نجوومه‌نه‌كه په‌كى كه‌وتووه و پێويسته هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و ده‌سه‌ڵاته‌كانى بگه‌ڕێنه‌وه ده‌ست به‌غدا.
حه‌سه‌ن تۆران دووپاتيشيكرده‌وه، ئه‌ندامانى جه‌بهه به‌شدارى هيچ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ئه‌نجوومه‌نه‌كه ناكه‌ن ئه‌گه‌ر له باره‌گاى سه‌ره‌كى ئه‌نجوومه‌ن له كه‌ركووك نه‌كرێت.
ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك به هۆى رووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر و داگيركردنى كه‌ركووكه‌وه هيچ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ئه‌نجام نه‌داوه.
ئ.ر