كەشناسی: بەفر و باران دەست پێدەكاتەوە
پلەی گەرمی دادەبەزێت
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی لە ھەندێك ناوچە بەفر و بارانبارین دەست پێدەكاتەوە.
بەپێی راپۆرتی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و پلەی گەرمی دادەبەزێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی ئاسمانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، ئەگەری بارینی نمە بارن ھەیە و لە ھەندێك ناوچەی شاخاویش بەفرێكی كەم دەبارێت، لە كەركووكیش ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت لە كاتی شەودا دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو.
