"رێگای دھۆك- مووسڵ كرایەوە"
لەلایەن ھەرێمی كوردستان كرابووەوە حەشد ئاستەنگی دروست دەكرد
K24 - دھۆك
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە دهۆك به کوردستان24 راگەیاند: "رێگای هاتووچۆ بۆ هاووڵاتیان لهنێوان دهۆك- مووسڵ کرایەوە و هاووڵاتیان دەتوانن لە دەروازەی سنووری پارێزگای دهۆك ھاتووچۆ بكەن".
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئهوهشكرد: "پێشتر حكومهتی ههرێمی كوردستان ئاسانکاری دەكرد بۆ هاتووچۆكردن لەو دەروازەیە و هەمیشە رێخۆشكهربووه بۆ ئاسانكاری هاتووچۆی هاووڵاتیان لە نێوان دهۆك - مووسڵ".
دوای رووداوهكانی 16 ئۆكتۆبهر، رێگای نێوان دھۆك- مووسڵ داخرابوو، بەڵام دوای ماوەیەك وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر داوای ھاووڵاتیانی ناوچەكە، بڕیاریدا ئەو رێگایە بكرێتەوە، بەڵام حەشدی شەعبی رێگری لە كردنەوەی رێگاكە دەكرد كە بووە ھۆی دروستكردنی ئاستەنگی زۆری بۆ ھاتووچۆ و ژیانی رۆژانەی دانیشتوانی ناوچەكە.
پێشتر، عەبدولخالق بابیری، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری رۆژھەڵاتی دیجلە بە كوردستان24 گوتبوو: "لەلایەن ھەرێمی كوردستان و رێگاكە كراوەتەوە، بەڵام حەشدی شەعبی لای خۆیەوە ئەو رێگایە ناكاتەوە".
ھ.م