هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته له رێككه‌وتن نزیك ده‌بنه‌وه
ڕاگەیاندراوی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی تایبەت بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی عێراق
K24- هه‌ولێر:
دووای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی ناوهڕۆك و ئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی "۲٠۱۸/۱/٤"ی زایینی کاتژمێر "۹:۳٠"ی سەرلەبەیانی، لە دیوانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای وردبینیکردنی میلاکی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستیی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی سەرۆک و تەواوی ئەندامانی لیژنەکە ئەنجام درا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە تا "1:00"ی نیوەڕۆ درێژەی هەبوو، زانیاری تەواو و وردی مووچەخۆرانی هەردوو وەزارەت "بە پێی سیستەمی بایۆمەتری و بە مووچەی تەواو و بێ پاشەکەوت" پێشکەش بە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە کرا.
لیژنەکەش بە ئەندامانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی حکومەتی هەرێمیان ڕاگەیاندووە، "بە زووترین کات، لە ڕێگەی لیژنەی هونەری تایبەت و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی چاودێری دارایی عێراق دەست بە وردبینی لیستەکان دەکەن و، دوای پێکهێنانی لیژنە فەرعییەکان سەردانی هەرێم دەکەن, بۆ دیاریکردنی چەند بابەتێک بۆ وردبینی"، داواش لە ئەندامانی هەردوو وەزارەت کراوە، هەماهەنگی و کارئاسانی زیاتریان هەبێت.
هه‌وره‌ها لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر ئه‌م 2 خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ش درا:
1ـ کۆبوونەوەکان بە پێی پێویست و تا کۆتاییهاتنی وردبینی، بەردەوام ده‌بن.
2ـ هەرێم هەموو ئاسانکاری و هاوکارییەک بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی باش دەستەبەر ده‌کات.
وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستی هه‌رێمی كوردستان: بەغدا ـ ۲٠۱۸/۱/٤