سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا باس له "گفتوگۆی به‌هێز"ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
ماكرۆن: ده‌بێت چه‌ك له ده‌ستی میلیشیا عێراقییه‌كان ده‌ربهێنرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، پێویسته گفتوگۆیه‌كی به‌هێز له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی كێشه‌كان.
ئیمانوێل ماكرۆن، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێ، له پاریس، له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق رایگه‌یاند، ده‌بێت هه‌وڵه چڕبكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، پێویسته چه‌ك له ده‌ستی میلیشاكاندا له عێراق نه‌بێت.
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ماكرۆن گوتی: "پێویسته ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ربخه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له ده‌ركه‌وتنی گرووپی دیكه‌ی تیرۆریستی بگرین".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، پێویسته دژایه‌تیكردنی "تیرۆری ئیسلامی"، به هه‌ردوو رێگه‌ی سه‌ربازی و سیاسی بێت.
دووپاتیشی كرده‌وه، دژایه‌تیكردنی تیرۆر له‌سه‌ر ئینته‌رنێت یهكێكة له رێگه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له تیرۆریستان بگیرێت چیدیكه هه‌ڕمێن به كاره تیرۆریستییه‌كان نه‌ده‌ن.
ئاشكراشی كرد، له مانگی نیسان/ ئه‌پریلی ئه‌مساڵ، كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریس له پاریس ساز ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: سپوتنیك
ا. م