ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى له باره‌ى ئێرانه‌وه كۆده‌بێته‌وه
رووسيا دژى كۆبوونه‌وه‌كه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى له باره‌ى ره‌وشى كۆمارى ئيسلامى ئێرانه‌وه كۆببێته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داواى نوێنه‌رى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا ئه‌نجامده‌درێت.
رۆژى 28ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2017، له چه‌ند شارێكى ئێران ناڕه‌زايه‌تى و خۆپيشاندان دژى خراپى ره‌وشى ژيان ده‌ستيپێكرد.
ئه‌مريكا و ئيسرائيل و ژماره‌يه‌ك وڵاتى جيهان پشتيوانيان بۆ خۆپيشانده‌ره ئێرانييه‌كان راگه‌ياندووه، كه پێنج رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌مڕۆ بۆ سێيه‌م رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك لايه‌نگرانى ده‌سه‌ڵات و كۆمارى ئيسلامى ئێران رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و پشتيوانيان بۆ حكومه‌تى وڵاته‌كه‌يان دووپاتكرده‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه كاتژمێر 15:00 به كاتى نيويۆرك و 02:00 به كاتى گرێنج ده‌ستپێده‌كات.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و داواكارييه‌ى ئه‌مريكادا، رووسيا و ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى بڕوايان وايه كۆبوونه‌وه‌كه پێويست نييه.
نوێنه‌رى كازاخستان سه‌رۆكايه‌تى خولى ئێستاى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه له 15 ئه‌ندام پێكدێن و پێنج ئه‌ندامى هه‌ميشه‌يى و 10 ئه‌ندامى كاتى و له بڕيارداندا ئه‌ندامه هه‌ميشه‌ييه‌كان مافى به‌كارهێنانى ڤيتۆيان هه‌يه.
پێشبينى ده‌كرێت، رووسيا داوا بكات، به ده‌نگدان بابه‌تى ئێران بكرێته به‌شێك له ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى.
ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشنيازه‌ى رووسيا په‌سند بكرێت، ئه‌وا ئه‌مريكا پێويستى به ده‌نگى 9 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌يه له كۆى 15 ده‌نگ و له‌وه‌شدا هيچ وڵاتێك ناتوانێت ڤيتۆ به‌كار بهێنێت.
رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو، نيكى هايلى نوێنه‌رى ئه‌مريكا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان داوايكرد، كۆبوونه‌وه‌ى به په‌له‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌نجوومه‌نى مافه‌كانى مرۆڤ له جنێڤ له باره‌ى ئێرانه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
به هۆى پشێوييه‌كانى ئێرانه‌وه تا ئێستا 21 كه‌س كوژراوون و سه‌دانى ديكه ده‌ستگيركراوون.
دوێنێ پێنجشه‌ممه 4ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، رووسيا هۆشدارى دايه ئه‌مريكا له ده‌ستوه‌ردان له كاروبارى ناوخۆى كۆمارى ئيسلامى ئێرانه‌وه.
رووسيا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، خۆپيشاندانه‌كانى ئێران هيچ مه‌ترسييه‌ك له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيرى هه‌رێمايه‌تى و نێوده‌وڵه‌تى درووست ناكه‌ن، بۆيه هه‌ر پێويست ناكات له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايش بخرێنه به‌ر باس.
ده‌ركردنى هه‌ر راگه‌يه‌ندراوێك له باره‌ى پشێوييه‌كانى ئێرانه‌وه پێويستى به ره‌زامه‌ندى هه‌ر پازده ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نه‌كه هه‌يه.
نوێنه‌رى كۆمارى ئيسلامى ئێران له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان غولام عه‌لى خۆشڕوو، رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، نامه‌يه‌كى ئاراسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كرد.
خۆشڕوو، له نامه‌كه‌يدا ئه‌مريكاى به ده‌ستتێوه‌ردان له كاروبارى ناوخۆى وڵاته‌كه‌ى تۆمه‌تبار كرد.
له نامه‌كه‌دا هاتووه: "سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ى، به جريوه بێ نرخه‌كانيان له تويته‌ر هانى ئێرانييه‌كان ده‌ده‌ن كرده‌وه‌ى دژ به ياسا و رێسا ئه‌نجام بده‌ن".
سه‌رچاوه: AFP
و:ئ.ر